قەیرانی غاز كەركوكیشی گرتەوە

قەیرانی غاز كەركوكیشی گرتەوە

جار بینراوە: (80)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026 پەرلەمانتار
قوتەیبە ڕاکان جبوری نەبوون و کەمیی دابەشکردنی غازی ماڵان لە قەزای حەویجە و بەشێک
لە ناوچەی کەرکوک ئاشکرا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، جبوری ڕایگەیاند،
“دوای بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە دارەکان لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای
پڕکردنەوەی غازی کەرکوک، دەرکەوت کە کەمی غازی ماڵان لە قەزای حەویجە و هەندێک
ناوچەی کەرکوک بەهۆی داخستنی وێستگەی غازی ئەلمەهیری بۆ چاککردنی ساڵانە لە قەزای
ئەلزاب سەر بە قەزای حەویجە، هاوکات هۆکاری دووەم کارنەکردنی وێستگەی غازی ئەلماسە
لە قەزای حەویجە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای چەند
یەک لەگەڵ کۆمپانیای پڕکردنەوەی غاز، بەشێک لە کێشەکە چارەسەر دەکرێت سەبارەت
بە دابەشکردنی غاز لە قەزای حەویجە بۆ وەرگرتنی پێداویستی لە وێستگەی غازی تازە و
وێستگەی غازی ئەلهاشمی لە کەرکوک”.

وتیشی، “بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون
بۆ ئەو بابەتە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی غاز بگاتە هاوڵاتیان و هیوادارە لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوو (یەکشەممە یان دووشەممە) کارگەی غازی ئەلماس لە قەزای حەویجە دەستپێبکاتەوە،
ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە”.

بابەتى تر

👤
Live: 69 Today: 204 📊 Click Here