قوباد تاڵەبانی: هەندێک میدیای پارتی بەنەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ دەکەن

قوباد تاڵەبانی: هەندێک میدیای پارتی بەنەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ دەکەن

جار بینراوە: (1.2K)

-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووماڵکردنی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رەخنە لە میدیاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەگرێت.

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیال میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگیی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، “دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات”.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,980 📊 Click Here