قوباد تاڵەبانی: سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم

-
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییەكانی چەمچەماڵ كرد و داوایكردووە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسی، “زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا”.
وتيشى، “سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، “لەگەڵ رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ و لایەنە دارەکان لەسەر خەتین و رامسپاردن هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان”.















Post Comment