قوباد تاڵەبانی: بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە

جار بینراوە: (45)

-

جێگری سەرۆک وەزیرانی
هەرێم لە دیدارێک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، بە
ئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە
.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی
جێگری سەرۆك وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی
رەوشی شەڕ و دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، هەردوولا هیوایان خواست هەرچی زووتر شەڕ
کۆتایی بێت و لایەنەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن
.

سەبارەت بە هێرشە درۆنی
و موشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، هەرێمی
کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لەم شەڕە و بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا
و بێ پاساوە
.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد،
“کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی
کوردستان”.

بابەتى تر

👤
Live: 41 Today: 87 📊 Click Here