قوباد تاڵەبانی بۆ نوری مالیکی: پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان پێکەوە هاوکار بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت

قوباد تاڵەبانی بۆ نوری مالیکی: پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان پێکەوە هاوکار بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت

جار بینراوە: (1.6K)

-

ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا، شاندی یەکێتی دید و روانینی یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و حکومەتی نوێ خستەڕوو.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە کێشە و تەحەداکانی بەردەم عێراق و دۆخی ئابووری و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، روونی کردەوە، “پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاست قۆناغەدا بێت و بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووریشەوە هەنگاوی گەورە بنێت”.

جەختیشی کردەوە، “دەبێت حکومەتی داهاتوو کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان”.

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,269 📊 Click Here