قوباد تاڵەبانی بۆ سودانی: بودجە وەک مافێکی دەستووری هاوڵاتییانی کوردستان نابێت ببێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی

قوباد تاڵەبانی بۆ سودانی: بودجە وەک مافێکی دەستووری هاوڵاتییانی کوردستان نابێت ببێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی

جار بینراوە: (1.3K)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسی بۆ هەموو گەلی عێراق وەسفکرد و هیوایان خواست لایەنە عێراقییەکان بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و لەسەر بنەمای داواکاری هاوڵاتییان و پێویستییەکانی عێراق هەرچی زووتر بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی عێراق بکات.

قوباد تاڵەبانی دید و بەرنامەی یەکێتیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و یەکانی نێوان هەرێم و بەغدا روون کردەوە و رایگەیاند، “یەکێتی پێیوایە حکومەتی داهاتوو دەبێت لەلایەکەوە هەوڵی جدی بدات بۆ پاراستنی سەرەوەری و سەربەخۆیی عێراق و لەلایەکی دیکەشەوە زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەموو ناوچەکانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا، “یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی هەرچی زووتری کێشەکانی نێوانیان بێت بەتایبەتیش کێشەی بەشە بودجەی هەرێم”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، “بودجە وەک مافێکی دەستووری هاوڵاتییانی کوردستان نابێت ببێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی”.

بابەتى تر

👤
Live: 128 Today: 613 📊 Click Here