قوباد تاڵه‌بانی‌: گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی‌ كێشه‌كان چین و كێ دروستی كردوون

قوباد تاڵه‌بانی‌: گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی‌ كێشه‌كان چین و كێ دروستی كردوون

جار بینراوە: (919)

– 
قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه “گهنجان زۆرباش دهزانن سهرچاوهی كێشهكان چین و كێ دروستی كردوون”.

قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونهوهی لهگهڵ سێكتهری گهنجانی پارێزگای ههولێر رایگهیاند كه:

*گهنجان بیریان تیژه و زۆر قوڵتر و دوورتر دهڕوانن. 

*ئهگهر كێشهی مووچه و بودجه ههیه، ئهگهر كێشهی دامهزراندن و كێشهی بێكاری ههیه، ئهگهر كێشهی نادادپهروهری و كێشهی جیاوازیدانان لهنێوان خهڵكدا ههیه، گهنجان زۆرباش دهزانن سهرچاوهی ئهو كێشانه چین و كێ دروستی كردوون.

*گهنجان زۆرباش دهزانن كام لایهن كێشهخوڵقێنه و كام لایهنیش دهتوانێت كێشهكان چارهسهر بكات. 

*زۆرباش دهزانن كام لایهن به بیری و روحییهتی گهنجانهوه كار دهكات و له خهمی داهاتووی گهنجاندایه. 

سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتی داوای له ئامادهبووان كرد “ههتا دهرفهت ماوه لهگهڵ ههموو ئهو گهنجانه بكهونه گفتوگۆوه كه هێشتا بڕیاریان نهداوه بهشداری له ههڵبژاردندا بكهن و هانیان بدهن بۆ بهشداریكردن و دهنگدان به یهكێتی، چونكه یهكێتی حیزبی گهنجانه و خهون و روئیای گهنجان، خهون و روئیای یهكێتیشه”.

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 1,656 📊 Click Here