قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران: چوار جار هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ دراوه‌

قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران: چوار جار هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ دراوه‌

جار بینراوە: (4.3K)


لهمیانی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیراندا قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه چوار جار ههوڵی تیرۆركردنی بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دراوه.

ئهمڕۆ چوارشهممه ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی سهرۆك وهزیران و قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران ئهنجام دا و تیایدا باس له رووداوهكهی لالهزار كرا.

له كۆبوونهوهكهدا قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران بهوردی باسی له رووداوهكانی بهرهبهیانی رۆژی 22ی ئابی 2025ی سلێمانی كرد و وتی: “ههوڵ ههبووه پشێوی و ئاژاوهی گهوره دروستبكرێت و پیلان ههبوو بۆ تیرۆركردنی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له چوار كاتی جیاوازدا”.

وتیشی: “ههر بۆیه ئهوهی كه كرا پووچهڵكردنهوه ئهو پیلانه ئاژاوهگێڕییه و چهسپاندنی یاسا بووه و ئێستاش ڕێكاری یاسایی دهگیرێتهبهر بۆ یهكلا كردنهوه ئهو بابهته”.

لای خۆیهوه مهسرور بارزانی نیگهرانی قووڵی خۆی بهرامبهر ڕووداوهكانی ئهم دواییهی شاری سلێمانی دهربڕی، كه بهداخهوه بووه هۆی گیان لهدهستدان و برینداربوونی ژمارهیهك كهس.

سهرۆك وهزیران پرسه و سهرهخۆشی ئاراستهی كهسوكاری قوربانییان كرد و هیوای چاكبوونهوهی بۆ برینداران خواست و دووپاتی كردهوه كه پێویسته كێشه و ناكۆكییهكان له ڕێگهی یاسا چارهسهر بكرێن.
هاوكات سهرۆك وهزیران به ناوی ئهنجومهنی وهزیرانهوه، پیرۆزبایی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حهزرهتی محهمهد ( دروودی خوای له سهر بێت) له موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد و هیوای خواست ئهم یاده ببێته مایهی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ ههمووان”.

دواتر ڕێڕهوی گفتوگۆكانی ئهم دواییهی نێوان ههردوو حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵ خرایهڕوو، دهربارهی دۆسیهی پۆڵێن ودهستنیشانكردنی بهشی گهنجینهی فیدڕاڵیی له داهاته نانهوتییهكانی ههرێم، و دۆسیهی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان، له چوارچێوهی بڕیارهكانی ئهنجومهنی وهزیران و لهیهكترگهیشتن و كۆنووسی هاوبهشی لیژنهكان.

ههریهك له كهمال محهمهد وهزیری سامانه سروشتییهكان به وهكالهت و ئومێد سهباح سهرۆكی دیوان و ئامانج ڕهحیم سكرتێری ئهنجومهنی وهزیران، ئهنجامی گفتوگۆكانیان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ تایبهت به ههردوو بابهتی ههناردهكردنهوهی نهوت و داهاته نانهوتییهكان خستهڕوو.

له دوای گفتوگۆ، ئهنجومهنی وهزیران وێڕای دهستخۆشی له لیژنهی دانوستانكاری ههرێم كه دڵسۆزانه ئهركی خۆیان بهجێگهیاندووه بۆ داكۆكیی له مافی مووچهخۆران و شایسته داراییهكانی ههرێم، له ههمانكاتدا ئهنجومهنی وهزیران، شاندی دانووستانكاری ڕاسپارد كه له كۆبوونهوهكانی سبهینێیان كه وا بڕیاره له بهغدا لهگهڵ هاوتاكانیان له حكومهتی فیدڕاڵیی ئهنجام بدرێت، بهردهوام بن له ههوڵهكانیان و پهله بكهن له گهیشتن به چارهسهری گونجاو له پێناوی ههرچی زوو دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوتی ههرێم له ڕێگهی كۆمپانیای سۆمۆ، به تایبهتیش كه ههردوو وهزارهتی نهوت و سامانه سروشتییهكان و كۆمپانیای نهوتی باكوور و كۆمپانیای سۆمۆ، كۆنووسی هاوبهشی پڕۆتۆكۆلی دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوتیان واژۆ كردووه، و ئهوهی لهسهر ههرێمی كوردستان بووه، به زیادهوه كارئاسانی پێویست كراوه بۆ لابردنی بهربهستهكان، و ههوڵهكانیش بهردهوامن بۆ گهیشتنهوه به ئاستی بهرههمهێنانی پێش هێرشه تیرۆریستهكانی ئهم دواییهی سهر كێڵگه و دامهزراوه نهوتییهكانی ههرێم.

سهبارهت به بابهتی هاوبهشی پێكردنی داهاتی ناوخۆی ههرێم لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵ، ئهنجومهنی وهزیران جهختی كردهوه لهوهی ئهم بابهته، به یاسای بهڕێوهبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجهی عێراقی فیدڕاڵ ڕێكخراوه كه دادگای فیدڕاڵیش جهختی لێ كردووهتهوه، داواشی كرد له چوارچێوهی ئهم دوو یاسایه، بابهتی داهاتی نانهوتیش چارهسهر بكرێت ههروهك له دوا بڕیاری ئهنجومهنی وهزیرانی فیدڕاڵیش جهختی لهسهركراوهتهوه و لیژنهیهكی تایبهتمهندی هاوبهش بۆ ئهم مهبهسته پێكهێنراوه، تاوهكوو چیتر ئهم دوو بابهته وهكوو پاساو و بیانوو بۆ خهرجنهكردنی مووچه و شایستهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان بهكارنههێنرێت كه به داخهوه ئێستا له مانگی ئهیلوولین، كهچی تازه مووچهخۆران مووچهی مانگی حوزهیرانیان بۆ دهنێردرێت كه پێویست بوو مووچه و شایستهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان، تێكهڵی ناكۆكییهكانی نێوان ههردوو حكومهت نهكرێت ههروهك بڕیارهكانی دادگای فیدڕاڵیش جهختی لێ كردووهتهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 143 📊 Click Here