قوباد تاڵه‌بانی: رێگه‌ نادرێت به‌ گرانكردنی نرخی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك

قوباد تاڵه‌بانی: رێگه‌ نادرێت به‌ گرانكردنی نرخی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك

جار بینراوە: (34)

– 
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستانل له كۆبوونهوهی لهگهڵ ژمارهیهك له بازرگانانی خۆراك رایگهیاند كه ههموو رێوشوێنێك دهگرینهبهر بۆ دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه سهرهكییهكانی هاوڵاتییان، دهشڵێت: “رێگه نادرێت به گرانكردنی نرخی پێداویستییهكانی خهڵك”.

بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، ئهمڕۆ پێنجشهممه 12ی ئاداری 2026 قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران به مهبهستی دڵنیابوونهوه له دۆخی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستییه سهرهكییهكانی هاوڵاتییان لهگهڵ ژمارهیهك له بازرگانانی بواری خۆراكی سلێمانی كۆبووهوه.

له كۆبوونهوهكهدا جێگری سهرۆك وهزیران رایگهیاند كه:

*ههموو ڕێوشوێنێكی پێویست دهگرینهبهر بۆ دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه سهرهكییهكانی هاوڵاتییان.

*رێگه نادرێت به دهستكاریكردنی نرخ و گرانكردنی نرخی پێداویستییهكانی خهڵك.

پاش گفتوگۆكردن لهسهر رێوشوێنهكان، بازرگانان قوباد تاڵهبانییان دڵنیا كردهوه له كۆگانی سلێمانیدا خۆراك و پێداویستیی سهرهكی هاوڵاتییان دابین كراوه و هیچ مهترسییهك لهسهر بازاڕ نییه. 

سهبارهت به هاوردهكردنی خۆراكی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵهبانی ئامادهیی حكومهتی دهربڕی بۆ پێشكهشكردنی ههموو جۆره هاوكاری و كارئاسانییهك به بازرگانهكان. 

له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا باس لهوهكرا كه كاربكرێت بۆ زیادكردنی بهرههمی ناوخۆیی و دروستكردنی كارگهی نوێی پیشهسازی خۆراك. لهم بارهیهشهوه پاش گفتوگۆیهكی ورد بڕیار لهسهر ههندێك رێوشوێنی پێویست درا كه حكومهت و كهرتی تایبهت پێكهوه هاوكاربن له دروستكردنی ژمارهیهك كارگهی نوێ.

لهم چوارچێوهیهدا قوباد تاڵهبانی ئامادهیی خۆی و حكومهتی دهربڕی ئاسانكاری پێویست پێشكهشی وهبهرهێنهران و بازرگانان بكات.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 1,498 📊 Click Here