قوباد تاڵه‌بانی: به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ پیشخستنی سلێمانی له هه‌موو بواره‌كاندا

–
*ئێمه نابین به به‌شێك له‌م جه‌نگه و لایه‌نگری ناكه‌ین.
*ئاماده‌ین ببین به به‌شێك له چاره‌سه‌ر و لایه‌نگری ئاشتین.
*به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ پیشخستنی سلێمانی له هه‌موو بواره‌كاندا.
*سلێمانی شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به كلتوور و ده‌مانه‌وێت له‌مه‌ودا گرنگی زیاتر به بواری كلتوور و رۆشنبیری و كار و چالاكیی گه‌نجان بده‌ین.
*ده‌مانه‌وێت هه‌یكه‌لی حزبه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بگونجێنین.
*ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتیی.
*گۆڕانكارییه‌كانیش ته‌نیا گۆڕینی به‌رپرس نین، به‌ڵكو گۆڕینی ئه‌رك و شێوازی كاركردنه.
*هه‌ر هه‌ڤاڵێك له‌هه‌ر پله و پۆستێكدابێت ده‌بێت زۆرترین خزمه‌ت بكات و به باشترین شێوه سیاسه‌تی یه‌كێتی بباته ناو خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌میانی سه‌ردانكردنی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی یه‌كێتیی هات كه تیایدا له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وت زه‌كی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له جێگران و كارگێڕان و كادیرانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆبووه‌وه.




















Post Comment