×

قوباد تاڵه‌بانی‌: ئێمه‌ش هەمان دروشمی پارتیمان دەوێت لە كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی‌: ئێمه‌ش هەمان دروشمی پارتیمان دەوێت لە كوردستان

جار بینراوە: (1.3K)

– 
قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه دهنگدانی خهڵكی ناڕازی بهلایهنهكانی دیكه، هۆكاربوو بۆ تێكچونی هاوسهنگی هێز له بهرژهوهندی پارتی، دهشڵێت: “یارمهتیدهربوو بۆ سیاسهتی پهرتكه و زاڵبهی پارتی”. 

قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتی له فهیسبووك نووسیویهتی: دروشمی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبهشی و هاوسهنگی و سازانه. ئێمهش ههمان شتمان له كوردستان دهوێت”.

سهرپهرشتیاری بازنهی ههولێری ههڵمهتی ههڵبژاردنی یهكێتی دهڵێت: “ئهگهر پارتی ئهم دروشمه له كوردستان جێبهجێ بكات، به چهند رۆژ حكومهت پێكدێت”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه له كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ بازنهكانی ٥ی ئاشتی له كۆیه و 3ی تهقتهق و 6ی سێگردكان “جهختم كردهوه كه یهكێتی بڕیاری یهكلاكهرهوهی داوه له كوردستان حكومهت دهبێت كارا و خزمهتگوزار و دادپهروهر بێت و لهسهر بنهمای هاوبهشیی راستهقینه پێك بێت”.

قوباد تاڵهبانی راشیگهیاند كه “یهكێتی له بهغداش كار بۆ چارهسهركردنی بنهڕهتیی كێشهكان به تایبهتیش كێشهی بودجه و مووچه بهپێی دهستوور دهكات”.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 1,414 📊 Click Here