فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ سلێمانی كرده‌وه

–
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه توركیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ 2025/10/15 (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی توركیا) ئاگاداری نامه‌ی (NOTAM) له سایتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری نامه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی (NOTAM) لابرد”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی توركیا) گه‌شته ئاسمانییه‌كان و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاسایی كرده‌وه”.
پێشتر و له رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی “زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.















Post Comment