فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عێراق، ئه‌مرۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌به‌ر نزمی ئاستی بینین و خراپی كه‌ش و هه‌واوه داخرا.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات هه‌ر دۆخه‌كه ئاسایی بۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی شه‌پۆلێكی ته‌م و باران بارین ڕووی له‌عێراق كردووه‌و لهزاخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاوه‌كو به‌سرای باشوری گرتۆته‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستان لافاو له قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار دروستبوو سێ كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا،نزیكه‌ی 15 كه‌سیش برینداربوون.















Post Comment