فراکسیۆنی یەکگرتوو: چۆڵپێکردنی گوندی لاجان و وەڵامدانەوەی خەڵک بە بەتوندوتیژی پێشهاتێکی مەترسیدارە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: چۆڵپێکردنی گوندی لاجان و وەڵامدانەوەی خەڵک بە بەتوندوتیژی پێشهاتێکی مەترسیدارە

جار بینراوە: (1.7K)

-

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی ڕووداوەکانی گوندی (لاجان) و کوژرانی خۆپیشاندەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانە کەڵەکەبووانەی کە حکومەتی کار بەڕێکەر بۆ هەرێم و هاوڵاتیانی دروستکردووە لەباسی مووچە وبژێوی و بێکاری لاوان، لەجیاتی بیرکردنەوە لە چارەسەر و گوێگرتن لەداوای هاوڵاتیان و چارەکردنی گرفتەکان پەنا دەباتە بەر تۆقاندن و ترساندن و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتییان”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو پێشهاتە نەخوازراوانەی ڕوو دەدەن لە گوندی لاجان و چۆڵپێکردنی گوندەکە و ڕوبەڕوبونەوەی داواکارییەکان بەتوندوتیژی و فشار خستنە سەر گوندەکە پێشهاتێکی مەترسیدارە”.

فراکسیۆنەکە داواش دەکات، “پێویستە بەپەلە و دەستبەجێ حکومەتی کاربەڕێکەر بێتە سەرخەت و چارەسەری ئەو بارە نەخوازراوە بکات و چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ داواکاریەکانیان بدۆزێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 307 📊 Click Here