عەرەب دوای هەزارو چوار سەت ساڵ

عەرەب دوای هەزارو چوار سەت ساڵ

جار بینراوە: (1.7K)

هەموومان هاوڕێی جیاجیامان هەیە، هاوڕێی بیرو ڕا جیاواز، بۆ نمونە من هاوڕێی ئیسلامی سیاسیم هەیە، وێڕای ڕەخنەو سەرنج تابۆم کرابێت دڵی ئەوانم ڕاگرتوە، ئەمە بۆ پارتی و یەکێتی و سەلەفی و شیوعیش هەروەسایە، بەڵام خۆناکرێت بەڕاست نەڵێی ڕاست وبەچەوت نەڵێی چەوت، دوای زیاتر لەهەزارو چوار سەت ساڵ حەماس بەهەڵەیەکی لۆژیکی، هەڵەیەک کەناوی لێنا خەبات وبەرخودان و پەلاماری ئازایانە، چی کرد؟ چی لێچنیەوە؟.

ئایە غەزەی پێش پەلامارەکەی حەماس و غەزەی پاش پەلاماری حەماس یەکن؟ دەرهاویشتەی پەلاماری حەماس ئیسرائیلی بەجۆرێک ڕاچڵەکاند، کەجگە لەوەی داناساکێ، جگە لەغەزە دەستی لەسوریا، لوبنان، یەمەن، ئێران و عێراق و قەتەر وەشاندو هێشتا شوێنی دیکەشی بەدوادا دێت، ئیسرایل هێشتا لەشەڕو پەلامار تینوێتی نەشکاوە، کەچی عەرەب بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن، لەکوێی دنیا شکست، سەرکەوتنە، لای عەرەب نەبێت؟.

لەکوێی دنیا دۆڕان بردنەوەیە، کێشە ئەوەیە حەماس بەقسەی کەسیان نەکردو حسابیان بۆ کەس نەکرد، وەک ئەو جارەی خۆمان کە بەقسەی کەسمان نەکردو فریوی دەسکەوتی ڕیفراندۆم کوێڕی کردین وکەرکوک و دەیان شوێنی دیکەمان بەبەلاش بەخشیەوەبە ” عێراقی عەزیم” جا خۆ ئەو عێراقی بەناو عەزیمەشبەملهوڕی سەرۆکێکی دۆڕاو کەئێستاش لارو لەوێڕ لێرەو لەوێ خەونی پێوە دەبینن تارو مار بوو، ئەو ویستی پارێزگاری نۆزدەیەم کوەیت بخاتە سەر نەخشە لەپڕدا سێی تری دانا هەولێرو سلێمانی و دهۆک، سوپای دانا، خۆی دانا،مێژووی دانا، ناویشی بەترسنۆک، جەلاد، دیکتاتۆر چوە مێژوەوە.

قەتەریش دەیەوێت بەنمایش و کۆبونەوەو لورە لوروانیشانبدات کەئامادەی شەڕو وەڵامە، ۱٤۰۰ ساڵە عەرەب ستەم لە کورد، لەئەمازیغ، قیبتی، خەڵکی دیکە دەکات و خۆی پێ هەموو شتە، کەچی ئیسرائیلێکی بچوک هێناوێتیە زەلا زەلا.

لێدانەکەی قەتەر نوزەی لەوانی دیکە بڕیوە، میسر سەردەمێک خۆی بەباوکی نەتەوەیی عەرەبی دەزانی و یەکبونی سێ قۆڵی ڕادەگەیاند ترسی هەیە سیناو شوێنی دیکەش لەدەست بدات، سوریای شەرع هەرکات ئیسراێیل پێیدا دەکێشێت لەژێرەوە لێی دەپاڕێتەوەو لەسەریشەوە لەبری تۆڵە لەئیسرائیل بکوژ بەردەداتە دەروزو کوردو عەلەوی و ئەوانی تر.

تورکیای ساین ئەردۆغانیش کە کونە مشکی لەسوریا لێبوە بەقەیسەری، ناوێرێ هەر بەفشەو وەک ئێران چوار ساروخ بنێتە تەلئەبیبەوە، چونکە دەزانێ تورک کوشتن لەسوریاوە دەپەڕێتەوە بۆ تورکیاو دنیای لێ خەرا دەبێت.

۱٤۰۰ ساڵە عەرەب نەیزانیوەو نازانێ چۆن سیاسەت بکات، چۆن ببێت بەمرۆڤ، چۆن ڕێزی ئەوانی تر بگرێت، ئەوانەی دەیانکردن دەیانکردن بەموالی و شوێنکەوتەو پلە دوو لەسەر خاک و ئاوی خۆیان، ئێستاش قەتەر بەلورە لور دەیەوێت بەبنیامین ناتانیاهو بڵێت لێت قەبوڵناکەین، جا خۆش ئەوەیە زۆر کەس هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل دەکەن، کەچی ئەو لەکونی ژورەوەو لەناو سەرشۆرک و حەشارگەدا لەزمانیان دەخات.

ئەرێ نەمانزانی دەسکەوتی حەماس لەو سەرکەوتنە چی بوو؟.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 1,805 📊 Click Here