×

عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ کوردانی ئێزدی: بوون و مافەکانتان دەپارێزم

عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ کوردانی ئێزدی: بوون و مافەکانتان دەپارێزم

جار بینراوە: (1.3K)

– 
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی ده‌ربڕی و  له نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “بوون و مافتان ده‌پارێزم”.

له نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30ی ئه‌یلولی 2025 ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: “من ئێزدی نیم، به‌ڵام خه‌م و ناسنامه‌ی ئێوه‌م كردووه‌ته خه‌می خۆم. جارێكی دیكه هه‌رگیز فه‌رمانتان به‌سه‌ردا ناسه‌پێندرێت و له هیچ شوێنێك ئه‌و سته‌مه (كۆمه‌ڵكوژكردنیان له لایه‌ن داعش) دووباره نابێته‌وه”.

ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: “واز له لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی دوایین كۆمه‌ڵكوژییان كرد (داعشه‌كان) ناهێنم. واز له سۆراخی ژنان و منداڵانی رفێندرا‌و ناهێنم. له‌پێناو رزگاربوونی ئه‌وان و به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌ری، تاوه‌كو كۆتایی كۆشش ده‌كه‌م”.
 
ده‌شڵێت: “گه‌یشتن به‌و رۆژه‌ی كه تێیدا كوردانی ئێزدی ئازادانه بژین و به شانازییه‌وه درێژه به كولتووری خۆیان بده‌ن، به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ”.
 
راشیگه‌یاندووه كه “ڕێزی من بۆ ئێوە زۆر گەورەیە. بوون و مافتهكانتان ده‌پارێزم. من ئەو دیارییە بەنرخەی ئێوەم پێگەیشت. بەڵێن دەدەم ڕۆژێک یەکدی دەبینین و ئەو جلەش لەبەرمدا دەبێت. بەهیوای یەکتربینین لە دیدارێکی بەهێز و ئازادانەدا”.

له 3ی ئابی 2014دا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ری. له‌و هێرشه‌دا 11 هه‌زار و 417 كوردی ئێزدی رفێندران، كۆمه‌ڵكوژ و بێسه‌روشوێن كران.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,654 📊 Click Here