عێراق و هەرێم ، دۆخی ئاڵۆزی زیاتر لەپێناو چی؟

عێراق و هەرێم ، دۆخی ئاڵۆزی زیاتر لەپێناو چی؟

جار بینراوە: (0)

دۆخی ناوچەکە دەکوڵێت،عێراق لەنێوەڕاستی جەنگی ئێران / ئیسرائیل _ ئەمریکادایە ، هەموو هێزە سیاسیەکان لە عێراق و هەرێم لەبری ئەوەی لەسەر مێزێکی خڕ کۆببنەوە و پلان بۆ دوورخستنەوەی پیلانەکان دابڕێژن و وڵات لە ئاگری شەڕەکە پارێزراو بکەن ، کەچی هەریەکە و لە سوچێکەوە وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی سەیردەکات بزانێت چی دەگوزەرێت !

هیچکام لەو هێزانە نەک لەئاست بەرپرسیارێتی دۆخەکەدا نین ، بەڵکو هەریەکیان هۆکارێکن لەو ئاژاوە و پشێوی و بێ سەروبەرییەی لە ئاسایشی وڵات ڕوودەدات ، ململانێی ئەوان لەپێناو بەرژەوەندییە تایبەتەکان و دوور لەئەجێندا نیشتمانییەکان هەموو هۆکاری ن بۆ ئەو ناسەقامگیرییەی کە خەریکە ئاسایشی وڵات دەخاتە ژێر پرسیارەوە . چڕی و زۆری بۆردومان ی درۆنەکان و موشەک و دەستدرێژییەکانی وڵاتانی شەڕکەر بۆسەر پێگەی هێزە سەربازی و گروپەکان لەناوچە جیاوازەکان ، بێ دەنگی و ئیفلج بوونی دامەزراوە حکومییەکان لەعێراق و هەرێم لەدۆخی ئاوا قورسدا ، چاوەڕوانکراوە ببێته دەرفەتێکی زیاتر بۆ ئەو هێز و گروپانەی لەژێر چەتری یاسا دەرچوون ، ناسەقامگیری و دۆخی ئاسایش تێکبدەن ، یان هەرلایەن و وڵاتێک بێەوێت دەرفەتیی دوورە پەرێزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی لەعێراق و هەرێم ، بقۆزێتەوە و دەستی ئاژاوەی درێژ بکات.

ئەوەی وادەکات عێراق و هەرێم ، لەلێکەوتەکانی شەڕی ناوچەکە پارێزراوتر بێت و کاریگەرییەکانی کەمتربن ، ئاسایشی وڵات بەرەو خراپی نەڕوات ، هەستکردنی ئەو هێز و لایەنانەیە بەکورد و عەرەب ، بەشیعە و سووننەو و سەرجەم کەمایەتیەکان ، بەپرۆژەیەکی نیشتمانی و هەستکردن بە پرسیارێتی ، لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوتوێی دۆخەکە بکەن درزی نێوانیان بشارنەوە و خەمی وڵات و ئاسایشی وڵاتەکەیان لە ئەو لەویییەت بێت .

👤
Live: 104 Today: 1,721 📊 Click Here