عومرەکارێکی خەڵکی دهۆک بە هۆی جەڵتەوە لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
.jpg)
كاروان ستونی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان له ڕایگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی مەجید ئەحمەد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
وتیشی، ئەم عومرەکارە خەڵکی شاری دهۆكه ، ته‌مه‌نی له سه‌رووی 64 ساڵەوه بووه و ئه‌مڕۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌م عومرەكاره پێشتر له كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه و ته‌ندروستی جێگیر بووه و دوای گه‌شتكردنی بۆ سعوودیه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووە و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ككه كۆچی دوایی کردووە.
كاروان ستونی ڕاشیگەیاند، ئەمە دوانزەیەمین عومرەکاری کوردستانه لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بكات.















Post Comment