عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: پارتی و یه‌كێتی هه‌رێم و حوكمڕانیه‌كه‌ی دووچاری دۆخێكی زۆر خراپ ده‌كه‌نه‌وه‌

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: پارتی و یه‌كێتی هه‌رێم و حوكمڕانیه‌كه‌ی دووچاری دۆخێكی زۆر خراپ ده‌كه‌نه‌وه‌

جار بینراوە: (7.2K)


عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی رایگهیاند كه پارتی و یهكێتی نهك هێزی ئهمنی و دادگا و دهرمان؛ دهستهی مافی مرۆڤیشیان بهشكرد!، دهشڵێت: “ههرێم و حوكمڕانیهكهی دووچاری دۆخێكی زۆر خراپ دهكهنهوه”.

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه پارتی و یهكێتی ههرێم و حوكمڕانیهكهی دووچاری دۆخێكی زۆر خراپ دهكهنهوه.

بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی دهڵێت: “ئهم دوو بهڵا ههموو شتێكیان بهشكرد! نهك پێشمهرگه و داهات و زهوی و مهرز! نهك هێزی ئهمنی و دادگاو دهرمان؛ تهنانهت دهستهی مافی مرۆڤیشیان بهشكرد!”.

نووسیویشیهتی: “چ وڵاتێكی “نهیار” هێندهی پارتی و یهكێتی ڕێگربوون لهوهی سوپای نیشتیمانی و دادگای نیشتیمانیمان ههبێت..”.

دهشپرسێت: “چ نهیارێك هێندهی ئهمانه سامانی ئهم وڵاتهی بهتاڵان برد!”.

باسی لهوهشكردووه كه “حكومهت و نیشتیمان هیچ-یان نییه! دوو حیزب و چهند دهسهڵاتدارێك ههموو شت! حكومهت توانای موچهی مانگێكی نیه! بهڵام دهسهڵاتدارو منداڵهكانیان ملیاردێر!”.

عهلی حهمه ساڵح راشیگهیاندووه كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان “تا بهیهكجاری نهیخهن كۆڵنادهن.. “.

ئهمهش دوای ئهوه هات كه له نوێترین پێشهاتدا ئهندامانی ئهنجومهنی كارگێڕی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان لهسهر شهڕهكهی لالهزار بوون به دوو بهشهوه و بهشێكیان پهیامێكیان بڵاوكردهوه و رایانگهیاند كه راگهیهندراوهكهی شهوی رابردووی دهستهكه رهتدهكهنهوه و به “ههڵوێستێكی سیاسی و دیزاینكراو”ی دهزانن.

بابەتى تر

👤
Live: 87 Today: 497 📊 Click Here