عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ستگیركرا

عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی-یه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌ستگیر كرا.هاوكات هه‌ریه‌ك له غالب محه‌مه‌د و رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامانی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركران.به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه ئه‌وه بووه كه ویستوویانه به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له به‌رده‌ن په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بڕۆن.هاوكات میدیای ره‌وتی هه‌ڵوێست بڵاویكرده‌وه كه “هێزێکی زۆری ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر بینای ڕەوتی هەڵوێست و هەر یەک لە دکتۆر غالب محمد و دکتۆر ڕێبوار کەریم و عەلی حەمەساڵح دەستگیرکران.