(شیتاڵی پەرگالێ داک و بابێ مە)
لافاوی داعش تەنیا تخوبەکانی هەرێمی گرتەوە، گشتگیر لەشەنگال هەتا جەلەولا، نیو ملیۆن هێزی چەکداری بەژمارە و ناوی گەورە و تایبەتی روتکردەوە.
ئەودەم ئاشکرابوو کەهێزی پێشمەرگە و بەرگریکرنی نیشتیمانیی ئێمە، خاوەنی (عەقیدە، ئەزمون و چەکوچۆڵ) ی پێویست نیە، هانامان بۆ دەوڵەتانی دراوسێ، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی برد، تائەوانیش بەفریامان کەوتن کارەساتی گەورەی وەک شەنگال رویدا، هەولێر و کەرکوک مەترسی کەوتنی هاتەسەر، دواتریش هاوپەیمانان ئێمەیان پاراست.
دوای دەساڵ و لافاوی خودایی هات، ئەمیان کۆی حکومەت و حوکمڕانی هەرێمی روتکردەوە، دەرکەوتنی عەیب و عاری ئەم جارە، هێندە شورەیی و ناچیزە! جگە لەخۆمان بەهیچ کەسێکیتر داناپۆشرێت.
ئەگەر لافاوی داعش و ئەنجامەکانی کەمتر خەتا لەحکومەت بوبێت! ئەمیتر گشت خەتاکانی لەمل و ئەستۆی وردی دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەدایە، لەئاوێنەی ئەم لافاوەدا، ئەوەی لەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەمان بینی :
– تەنیا حکومەتە لەدنیادا میزانیە و بودجەی ساڵانەی نیە و پارەی تەرخانکراوی بۆ کارەساتە سروشتییەکان نیە.
– زەوی کشتوکاڵی گرنگی کوردستان لەنزیک شارە گەورەکان بەش و دابەشی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی حیزب و موچەخۆرەکانی خۆی کردوە.
– هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی لەو کۆمپانیا و سەرمایەدارانە نەکردوە کەبەبیانوی شەقام و چاککردن و جوانکاری پرۆژەکانی نیشتەجێبونەوە (شاخ،گرد، درەخت، کانی، روبار و جۆگە، تەنانەت شوێنەواری دێرین) ی ان تێکداوە.
– سێکتەرە جیاوازەکانی حکومەت لەتەندروستی، خزمەتگوزاری، پەروەردە …هتد ژێرخانی پتەوی نیە، ئەوەی پێشتریش هەبوە، وێرانیان کردوە.
– خەڵکی کوردستان لەکۆمپانیاکانی غاز و نەوت بێزار و توڕەن، پارەی پترۆ دۆلارەکەش بۆ خزمەتی ئەوناوچانە دیاری نیە و دزراوە.
– کۆمەکی سەرمایەدارەکان بەژمارە حسابێکی بانکی چەرموو لەهەولێر وەردەگیرێت و لەسلێمانی بە ژمارە حسابێکی بانکی جیهان دەیقەبڵێنن.
– لەرێگەی میدیا و کەناڵەکانی حیزب و حکومەتەوە، بەپاڵەوانی فەیک، فوو لەپشکۆی کۆنە قین دەکەن و تەونی کۆمەڵایەتی شار و دێ دەسوتێنن.
– لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و عەرەبی عێراقدا، برامان برایەتی نیە و کیسەشمان هەر نیە.
– هەزار ئەوەندە ملیم باران ببارێت یەک خانوی قوڕی لادێیەکی کوردستان لەو گەرمیان و کوێستانە ئاو نایبات چونکە بەمەعریفە و ئەقڵی زانستی کۆن لەجێگە و رێگەی مەحکەمدا، دروستکراون.
———————————————
⊕ پەرگال : جلوبەرگ
17/12/2025
ەکانی تری نوسەر
-

(شیتاڵی پەرگالێ داک و بابێ مە)
-

بارەگای بارزانی نەم بارزانی خۆی؟
-

بیرکردنەوە لە گۆڕانکاری -

ئەگەر عێراقییەکان بەراستی وەڵام بدەنەوە ؟
-

(نەوەی نوێ وەک سەنگ و قورسایی تەرازوی هاوکێشەکە)
-

ئەبێت شەق بزانێ قۆناغ لەکوێیە ! -

نوسین بەدوو قەڵەم ! -

شۆڕشی مامۆستایان -

کەرکوک لە دیسەمبەری ئەمساڵدا! -

شەیتان ناوبژیکەریان بێت -

” لەبەر شکۆی کورد، وەرن چیرۆکەکەمان لەعێراقدا، بگۆڕین ” -

قسەکانی مەلا بەختیار هەقیقەتن بەڵام وەڵام و بەڵامەکان موسیبەتن ! -

” لوتکەی ناپاکی ”
-

بەتاڵەبانی بڵێن ” بارزانی خەبەربکاتەوە ”
-

ژیانی ناو لەوەڕگاکە!
















Post Comment