×

شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەت یان شانازی!!

شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەت یان شانازی!!

جار بینراوە: (1.1K)

شاهۆز سدیق

شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی نیشتیمانی دیکەی دەسەڵاتدرانی گەلی کورد بوو لەباشوری کوردستان، دوای ئەوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ بەهێزی سوپاو میلیشیا شیعەکانەوە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی دیکەی داگیرکردەوەو هێزی پێشمەرگەش کەمترین بەرگری کرد بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێککەوتنێکی ژێربەژێر ئەو ناوچانەیان بەدەستەوەدابوو بەبێ ئەوەی هێزی پێشمەرگەی لێ ئاگاداربکەنەوە.

لە هەشتەمین ساڵیادی کارەسات و خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧دا دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و شەهیدانی غەدرلێکراوی دەستی رێبەرانی خەڵەفاو و بێئاگای پارتی و یەکێتی دەنێرین ، سەری رێز و نەوازش لە ئاست ئەو شەهیدانە نەوی دەکەین، دەتوانین بڵێین 16ی ئۆکتۆبەر یەکێکە لەهەڵە هەرە گەورەکانی دەسەڵاتدارانی کورد بەرامبەر بە کەرکوک ئەنجامیاندا، کورد پەند لەڕوداوە مێژووییە گەورەکەکان وەرناگرێت، شانزەی ئۆ کتۆبەر هاوشێوەی هەڵە مێژووییە گەورەکەی ساڵی ١٩١٨ بوو کە لەدوای ڕوخانی خەلافەتی عوسمانی نەیتوانی سوود لەو هەڵە وەربگرێت سەربەخۆیی بۆ کورد بەدەستبهێنێت، ئەو کات کورد نەیتوانی لە خواستی ئینگلیز و هاوپەیمانەکانی تێبگات کە بۆ نەوتی کەرکوک هاتبوون، دەرئەنجامەکەشی لکاندنی ویلایەتی موسڵ بوو بەدەوڵەتی ئەوکاتی عێراق و لەدەستدانی مافی چارەنووس بوو بۆ گەلی کورد، شانزەی ئۆکتۆبەریش هاوشێوەی هەمان ئەو هەڵەیە بوو.

ئاشکرایە لەدوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥ و وەڵامی توند لەلایەن زلهێزانی ناوچەکە و جیهانەوە دژی ویستی کورد لەو ڕۆژەدا و بەتایبەتتر سەرانی ڕیفراندۆم، نزیکەی مانگێک دواتر و لە ڕۆژی ٢٠١٧/١٠/١٦، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر کەرکووک و ئەو ناوچانەی کە بەپێی دەستووری عێراق سەر بە عێراقن، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە پێشمەرگە تێیدا دەسەڵاتداربوو و دەیپاراستن، بە پلانی چەند کەسێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ ئێران و عێراق و بەتایبەتتر چاوسوورکردنەوەی وڵاتی ئێران و فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی کە چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە لە شاری سلێمانی بوو، لەنێو ئەو کەسانەدا لایەنەکان زیاتر ناوی لاهور شێخ جەنگی دەهێنن، لە هەمان کات پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی شەنگال و بەعشیقە و مەخموور دەکشێنەوە، بەپێی پلانەکەی یەکێتی نیشتمانی هێزەکانی پێشمەرگە هیچ بەرگرییەک ناکەن و دەکشێنەوە، بەڵام لە هەمان کات فەرماندەکانی یەکێتی هیچ ئاگادارییەک بە هێزەکانی بەرەی پێشەوە نادەن و لەکاتی هاتنی هێز تەنیا چەک و تەقەمەنییەکانیان دەگەڕێننەوە دواوە، بۆیە بە ناچاری پێشمەرگەش لەدوایان دەکشێتەوە.

بەرەبەیانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک و شارۆچکەکانی خورماتوو، داقوق و حەویجە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەبڕیاری بەرپرسانی هەرێم لەو ناوچانە کشانەوە، شەش ڕۆژ پێش هێرشەکانی سوپای عێراق حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق هۆشداریدابوو لەوەی ئەو ناوچانە بەپێی دەستور دەبێت لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەببرێن، لەکاتی هێرشکردنە سەر شاری کەرکوکیشدا تەنها چەند گەریلایەکی پەکەکە لەناو شاردا بەرگریان کردو بۆ ماوەیەک شەڕی سوپای عێراقیان کرد، دواتر لەهەمان ڕۆژدا سوپای عێراق بنکەی k1 و سەرجەم بیرنەوتەکان و باڵاخانەی پارێزگاری کەرکویان دەستبەسەردا گرت و ئاڵای ان هێنایە خوارەوە.

دوای داگیرکردنی کەرکووک هەزاران خێزانی شاری کەرکووک و قەزاکانی دەوروبەری لە ترسی سوپا و حەشدی شەعبی ماڵەکانیان چۆڵ کرد و بۆ شارەکانی هەرێم هەڵاتن و ئاوارەبوون، دانیشتوانی دووزخورماتوو زیانێکی زۆر بە ماڵ و ناوچەکەیان گەیشت و بۆ ماوەیەکی زۆر نەیانتوانی بگەڕێنەوە، چەندین ماڵ سووتێنراون و ی تەرمی پێشمەرگەیەک لە دووز بڵاوکرایەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئۆتۆمبێل بەدوای خۆیاندا ڕایدەکێشن، هەموو ئەمانە و زۆر ڕووداوی دیکە کە لە کامێراکانەوە نەبینراون لەدوای شەڕی کەرکووک ڕوویاندا.

لە ڕۆژانی دواتر هێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر شەنگال و بەعشیقە و مەخمووردا گرت، بەبێ ئەوەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ بەرگرییەک بکەن، دواتر ناوچەکانی دەشتی نەینەوا دەستیان بەسەرداگیرایەوە و دواتریش شاری دووبز داگیرکرایەوە، دواتریش هەریەک لە شارەکانی خانەقین و جەلەولا کەوتنە دەست هێزەکانی عێراق و بیرەنەوتەکانیان کەوتەوە دەست حکوومەتی فیدراڵ.

لە ڕۆژی ١٨ی مانگ بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی هەموو میلیشاکان دەبوایە بکشێنەوە و تەنیا هێزی ناوخۆی عێراق لە شارەکان بمێنێتەوە، ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەریش بووە دوایین وێستگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی هێزە عێراقییەکان، کاتێک شارەدێی پردێیان کۆنترۆڵکرد و بە ئاڕاستەی سەنتەری شاری هەولێر پێشڕەوییان دەکرد، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و تێکشکاندنی چەند تانک و هامەرێکی سەربازی هێزەکانی عێراق لەلایەن پێشمەرگەوە و شکست هێنان بە پێشڕەوییان لەو قۆڵە، سوپای عێراق لە نزیک بازگەی شێراوای هەولێر، کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکەیان هێنا.

ئەگەرچی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوە هۆکاری ڕوداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بوو، بەڵام ئەوە هیچ لەو استیە کەمناکاتەوە شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەی لەبیرنەکراوە، چونکە لەو ڕۆژەدا شکۆی پێشمەرگە و کورد شکێنراو لە میدیاکانەوە سوکایەتی بە پێشمەرگە دەکرا، وەک پاڵەوانی هەڵهاتوو لەشەڕ باسی پێشمەرگە دەکرا، لەکاتێکدا پێشمەرگە بێ تاوان بوو چونکە لەلایەن سەرکردەکانی پارتی و یەکێتیەوە ئەو ناوچانە بەبێ پلانی شەڕ ڕادەستی هێزە عێراقیەکان کرابوون.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 74 Today: 1,506 📊 Click Here