شاندێكی پەرلەمانی كوردستان: ئەوەی لە چەمچەماڵ روويداوە تەنها كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكانە

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان: ئەوەی لە چەمچەماڵ روويداوە تەنها كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكانە

جار بینراوە: (901)

شاندێكی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان قەزای چەمچەماڵیان بەسەر كردەوە و هۆكاری زیانەكان بۆ كەمتەرخەمی لایەنە بەرپرسەكان دەگەڕێننەوە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لێقەوماوەكان قەرەبوو بكەنەوە.

بەوتەی لێدوانی شاندەكە بۆ رۆژنامەنووسان، “ئێمە ئەمڕۆ لە فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی چەمچەماڵمان كرد و شوێنی رووداوەكانمان بەسەركردەوە و ئەوەی ئێمە بینیمان و تێبینیمان كرد تەنها كەمتەرخەمی لایەنە دارەكانە”.

وتيشيان، “ئەمە حاڵەتێكی نەخوازراوە و دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرەبویان بكاتەوە و دەبێت بڕێك پارە لە بودجە دیاری بكرێت بۆ ئەم حاڵەتانە”.

دووپاتیشیان كردەوە، “دەبێت حكومەت بەدواداچوون بۆ ئەم كارەساتەی چەمچەماڵ بكات و چارەسەری بكات و خزمەتگوزارییەكانی چەمچەماڵیش وەك پێویست نین و خراپن و بۆی هەیە ئەم كارەساتە دووبارە ببێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,199 📊 Click Here