شاسوار عەبدولواحید تائێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەکی

شاسوار عەبدولواحید تائێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەکی

جار بینراوە: (6.3K)

-

ئەگەرچی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا درا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی .

رۆژی سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025، لە دادگای سلێمانی دوای دووجار لە دواخستنی لە سێیەمین دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید دادوەر سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، ئەو سزایەی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکراوە، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ بووە.

هەرچەندە وا نزیکەی هەفتەیەک دەبێت دادوەر بڕیاری سزادانی شاسوار عەبدولواحیدی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی .

پارێزەرێکی شاسوار عەبدولواحیدش دەڵێت، “نەگواستنەوەی شاسوار عەبدولواحید بۆ زیندانی و هێشتنەوەی لەژووری تاکەکەسی پێشێلکارییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 340 📊 Click Here