شارەوانیی سلێمانی بۆ لایەن و بەربژێرەکان: ئەرکی شارەوانیی نییە پۆستەر و فلێکسە کەوتووەکان چاکبکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی بۆ لایەن و بەربژێرەکان: ئەرکی شارەوانیی نییە پۆستەر و فلێکسە کەوتووەکان چاکبکاتەوە

جار بینراوە: (1.7K)

-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم لایەن و بەربژێرەکانی ؛پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “پاش ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشابەیایەکی بەهێز شاری سلێمانی گرتەوە، بەشێک لە پۆستەر و لافیتەی داندراوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە و کەوتوون کە ئەوەش بووەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاوڵاتییان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، هەروەها شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەکان”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەو سۆنگەیەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم لایەن و قەوارە جیاوازەکان و بەربژێران بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە ئەرکی شارەوانیی و تیمەکانمان نییە کە پۆستەر و فلێکسەکان دەستکاری بکەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان لەو شوێنانەی بەهۆی ڕەشاباوە کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبووەتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 59 Today: 1,357 📊 Click Here