شارەزایەکی کەشناسی: پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی: پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

جار بینراوە: (1.0K)

_

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 10ـی 2025، شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاراز جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممەوە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لە باشووری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە چالاکدەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین بە رێژەی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەی گەرمی.”

بابەتى تر

👤
Live: 137 Today: 1,324 📊 Click Here