شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1.1K)

- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بەی راگەیاند، “ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە هەندێک کاتدا بای رۆژئاوا و بای باشوور چالاک دەبێت و خێرایی باکە 30 بۆ 55 کیلۆمەتر دەبێت، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە بەشێکی ناوچەکان تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروست دەبێت و ئاسمان ناڕوون دەبێت، هەروەها ئەمشەو شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، خۆڵبارینەکە کاریگەری دەبێت بۆ باشووری هەولێر و کەرکوک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە”.

بابەتى تر

👤
Live: 25 Today: 146 📊 Click Here