شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له داخستنی به‌شێك له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ئاگادار ده‌كاته‌وه

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌ی بینایی داده‌خرێت و داواكاره شۆفێران شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه “له چوارچێوه‌ی كاره‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2025/9/18 له كاتژمێر 7ی ئێواره ههردووشهقامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خرێت به‌م شێوه‌یه شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌ی (بینایی به‌ئاراسته‌ی ڕۆشتن به‌ره‌و مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران) و شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له به‌رده‌م (گه‌راجی پاسه‌كانی به‌ختیاری تازه به‌ئاراسته‌ی رۆشتن به‌ره‌و چێشتخانه‌ی یۆرۆ) وه‌ك لهنهخشهكهدا دیاریی كراوه”.
داواكاریشه هاوڵاتییان و شۆفێران شه‌قامه لاوه كییهكان به‌كاربهێنن وه‌ك جێگره‌وه.
















Post Comment