×

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شایسته‌ی جوتیاران ده‌درێت

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شایسته‌ی جوتیاران ده‌درێت

جار بینراوە: (3.9K)


شاخهوان عهبدوڵا جێگری دووهمی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند كه شایستهی سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دواکەوتوون، دەدرێت.

له راگهیهندراوێكدا شاخهوان عهبدوڵا جێگری دووهمی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق باس لهوه دهكات كه “لهدیدارێكدا لهگهڵ ئهسیر داود وهزیری بازرگانی تاووتوێی  شایستهی جوتیارانمان كرد و بهڵێن درا شایستهی سهرجهم جوتیاران بدرێت له ههرێم و كهركوك و مهخمورو تهواوی ئهو ناوچانهی دواكهوتووه”.

شاخهوان عهبدوڵا دهڵێت: “بۆ وهجبهی ئهمجاره كه 500 ملیار دینار تهرخان كراو لهچهند رۆژی داهاتوو دهخرێته سهر حسابی وهزارهتی بازرگانی سهرهتا شایستهی ئهو جوتیارانه دهدرێت كه بڕهكهی كهمه و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت”.

راشیگەیاند کە “بڕیار درا ئهوانهی تا 50 تۆنیان تهسلیم كردووه لهوهجبهی ئهمجاره ههمووی سهرف بكرێت دواتر بۆ ئهوانهی له 50 تۆن زیاتریان تهسلیم كردووه”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,542 📊 Click Here