سەعد خالید حەمەدەمین کۆچی دوایی کرد

سەعد خالید حەمەدەمین کۆچی دوایی کرد

جار بینراوە: (1.1K)

_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی ئەیلولی 2025، کۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ (سەعد خالید حەمەدەمین) جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕادەگەیەنین.

کۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ 10ی ئەیلوولی 2025، هاوڕێ سەعد خالید پاش 46 ساڵ خەبات و تێکۆشان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد.

سەعد خالید، لە دایکبووی ساڵی 1963 هەولێرە، کۆتایی ساڵی 1979 بووە بە پێشمەرگە لە ڕێزەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، لە ساڵی 1994 بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی 1996 بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی. 

ناوبراو وەزیری هەرێم بوو بۆ کاروباری پەرلەمان لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستاش ئەندامی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو.

بابەتى تر

👤
Live: 122 Today: 612 📊 Click Here