سەرۆک کۆمار دەبێت
سەرۆک کۆمار پۆستیکی تەشریفاتی و پرۆتۆکۆلیە ،واتە دەسەلاتی (فعلی) راستەقینەی نیە ،بۆ ئەوەی بتوانیت رۆلی هەبیت و کەمیک هەق بدات بەو پۆستە تەشریفاتیە دەبیت
یەکەم :خاوەنی جۆریک لە کاریزما بیت ولایەنە سیاسی و حکومیەکان ریزی بگرن و حیسابی بۆ بکەن
دووەم :دەبیت حنکەی سیاسی هەبیت واتە شارەزایی سیاسی هەبیت و بتوانیت لەکاتی قەیران و کێیشەکاندا رۆلی نابژیوان لە نیوان لایەنە سیاسیەکان و حکومیەکاندا بگیریت و توانای کۆکردنەوەیانی هەبیت
سێیەم :دەبیت بە ئاگا بیت لە وەزعی سیاسی هەریمی و ناوچەیی و ش و لە کۆنگرەو دیدارە نیودەوڵەتیەکاندا بونی خۆی بسەلمینیت
چوارەم :دەبیت شارەزای دەستور بیت و لە حاڵەتی پیشیل کاریە دەستوریەکان دەنگی بەرز بیت و هەلویست هەبیت چونکە ئەو پاریزەری دەستورە
پینجەم : بە نیسبەت کوردیشەوە لە بەر ئەوەی ئەو پیگەیە پشکی کوردە دەبیت سەرەرای کارکردنی بۆ هەموو عیراق لەسەر ماف و ئیستیحقاقەکانی کوردیش هەلبداتی و ئەگەر پیویستی کرد شەریشیان لەسەر بکات هەر وەک چۆن زۆر جار بینیومانە سەرۆکی پەرلەمان لەسەر مافەکانی سونە شەری کردوە،نەک بێ دەنگ دابنیشیت و فزەی لیوە نەیەت لەسەر ماف و شایستەکانی کوردبۆ ئەوەی پیی بلین پیاوی باشە ،ئاخر ئەگەر بۆ ماف و شایستەکانی کورد هەلنەداتی وشەریان لەسەر نەکات کورد بیت و کورد نەبیت فەرقی چیە؟















Post Comment