سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: دادگای عێراق سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق: دادگای عێراق سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیە

جار بینراوە: (1.2K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە دەستیپێکرد.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە ێکدا رایگەیاند، “عێراق دەتوانێت رۆڵی یاریزانێکی لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت.

ئاماژەی بەوەکرد، “دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات و کلیلی ی چارەکردنی کێشەکانە”.

فایەق زیدان وتی، “بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و چەسپاندن یاسا، دەبێت ڕێگریی لە دەستوەردانە دەرکییەکان بکرێت”.

وتیشی “دەبێت رادەستکردنی دەسەڵات لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتنی یاسادا بێت، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەسەر ململانێ ئایدۆلۆجییەکاندا زال بکرێن و متمانەی نێوان حکومەت و هاوڵاتی پتەو بکرێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق راشیگەیاند، “چاکسازیی ئیداری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و چەسپاندنی کۆڵەکەکانی سەقامگیریی، دەبنە مایەی بەهێزبوونی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا، “دادگای عێراق سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی هەیە و دەتوانێت لە چوارچێوەی دەستووردا، بێلایەنانە وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی دەوڵەت، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات”.

بابەتى تر

👤
Live: 156 Today: 661 📊 Click Here