سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

جار بینراوە: (864)

وەك خۆئامادەكردن بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و فراوانکردنی کەند و رێڕەوەکانی ئاوی سروشتی، لەئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەكەین.

ئاماژەشیكرد، بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکات، لەگەڵ چەندین ئامێری قوڕسی فریاگوزاری خێرا بۆ ئەو مەبەستە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێری ئاگادار کردەوە كه لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروست بوونی لافاو بەزووترین کات بە تیمی فریاگوزاری شارەوانی هەولێرەوە بکەن:

(07509584838) (07514146642)

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,474 📊 Click Here