سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی لوبنان پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و لوبنان تاوتوێ ده‌كه‌ن

–
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆك وەزیرانی لوبنان، یەكانی نێوان كوردستان و لوبنانيان تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “له چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2026/2/13، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه”.
بەپێی راگەیەندراوەكە، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا، باس له گرنگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه”.















Post Comment