سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بۆ وێستگەنیوز: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو بڕیار لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم درا

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بۆ وێستگەنیوز: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو بڕیار لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم درا

جار بینراوە: (1.5K)

- لەنیا بەختیار

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، سەرچاوەیەکی تایبەت لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەی راگەیاند، “لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر دوو خاڵ درا و دەنگیشی لەسەر درا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “یەکەمیان بڕیاردرا کرێی دەستی دەرهێنانی نەوتی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بە نەوت جێگیر بکرێت”.

سەرچاوەکە روونیکردەوە “بڕیاری یەکەم بەمشێوازەیە کە بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دیاریکراوە لە جێی پارەکە، کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان نەوتیان پێدەدرێت و خۆیان بۆ خۆیانی دەفرۆشن”.

سەبارەت بە بڕیاری دووەم سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم وتی، “رەزامەندی دراوە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا بیانییەکان، بەو مەرجەی عێراق گرێبەسەتەکە بەرز دەکاتەوە بۆ لیژنەی راوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق،

وتیشی، “چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا لیژنە راوێژکارییەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی خۆی بداتەوە و گرێبەستە سێ لایەنییەکە ئەنجام بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە بێت، “ئەم رێککەوتنە پێدەچێت گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکات”.

بابەتى تر

👤
Live: 126 Today: 2,316 📊 Click Here