سیناریوکانی شەری ئێران وئیسرائیل کامانەن؟
وەک ئەمریکاوئیسرائیل پێش بینینان کردبوو ،کە بە کوشتنی خامنەئی دوای ٤ ڕۆژ بە بۆمبارانی چرو کوشتنی هە رە زۆری بەرپرسانی ڕژێم خەڵکی ئێران راپەرین ئەکات و کۆتایی بە دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئەهێنن نەک هەروا دەرنەچوو،بەڵکو نە خەڵک راپەرینی کرد ،وە نەدەسەلاتیش دوای خامنەئی لاواز بووو ڕوخا، بەڵکو ئێران بە دەست کردنەوەی خێرای بەرامبەرهێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەکی تازەترو کاراتر هەموانی سەرسام کرد ،کە توانی بازنەی شەڕبە درێژایی زیاتر لە ۲٥۰۰ کم فراوان بکات بە مووشەک بارانی بنکەکانی ئەمریکاو لێدانی وردی ئامانجە سەربازیەکانی ئیسرائیل ،کە ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵکی ئیسرائیل زیاتر ماندوو بێ زارئەکات ،وە بێ دەسەڵاتی ئەکات لەبەرگری لە خۆیان.
لە بەرئەوە تا ماوەی شەرەکەش درێژ تر بیت هەرگیز ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی ئەمریکاو ئیسرائیل نابیت هەرلە بەرئەمەشە هەموو ریگایەک بە کاردێنن تا ماوەی شەرەکە کورت بکەنەوە وەک هاوکاری گروپە ئۆپۆسزیونەکانی ناو ئێران بە تایبەت هێزەکوردیەکان تا لە ناو خۆی ئێران بەرەیەک دژی ڕژێم دروست بکەن،چونکە ئەمریکاو ئیسرائیل باش ئەزانن بێ هێزی زەمینی تەنها هیزی ئاسمانی ناتوانێ شەڕ یەکلایی بکاتەوە ،نمونەش شەری روخانی سەدام لە ۲۰۰۳ کە بە هیزی زەمینی زیاتر لە ۳۰ وەلات ئەنجام درا کە عیراق ۱۳ ساڵیش بووهەموو گەمارۆیەک درابوو، جا ئەبێ بۆ وەڵاتیکی گەورەی وەک ئێران، کە لە زۆر بوارا توانای خۆیی هەیە هەرلە ئاسایشی خۆراک، پیشە سازی سەربازی وە وزەوە ،بۆیە بۆ ئیران هیزی زەمینی پێویستی بە یەک ملیونیک سەربازهەیە، کە ئەمەش مەحاڵە مەیسەر بوونی،لە بەر ئەوە دوبارە ئە گەر خەڵکی ئیران رانەپەرن دژی ڕژێم، کودەتا نەکریت وە لە ناوخۆش هێزیکی زەمینی گەورە دروست نەکریت کە ئێستا لە گەڵ کورد خەریکن سەرکەتنییان ئەگەر مەحاڵیش نەبیت زۆر زۆرسەخت وبە بەها دان ئەبیت.
ئەوەی پەیوەندە بە کوردەوە ، هەم ئەگەری هەیە کورد بە شدارنەکات بێ پەیمانیکی نووسراو ،چونکە ئەزمونی تاڵی ڕادەست کردنی کورد لە سوریا بە دەسەلات دارانی توندرەوی سوری و بە گورگان خواردنیان زۆر تازەیە ،کە نابێت دوبارە ببێتەوە،وە هەتا ئە گەرکوردیش ببێتە هیزیکی زەمینی دوبارە ئەگەرهەیە ،کە نەبێتە هۆی ڕوخانی ڕژیم لە بەرگەڵیک هۆکاری دەرەکی و ناوخۆیی .
لە گریمانەی نەبوونی ڕاپەرینی خەڵک وە کودەتا دژی ڕژێم ، بە کورتی ئەگەری ئەم دوو سینارێویە هەیە.
۱. وەستانی شەڕبە چەند مەرجیک بۆ کرینەوەی رووی هەر دوولا بەتایبەت ئەمریکاوئیسرائیل وە ریک کەوتن لە سەر دەست پێ کردنەوەی دانوساندنەکان وە کەم کردنەوەی سزا ەکان لە سەرئیران ،کە لە ئیستادا هەم ئەمریکا و ئیسرائیل خۆزگەیانە رزگاریان بێت لەم زەلکاوی شەڕەی تێی کەوتون ،وەهەم ئێرانیش خۆزگەیەتی سزا ەکانی لە سەرلابچن و کەم ببنەوە تا بتوانێ نارەزایەتیەکانی خەڵک نە هیڵێ بەهۆی دژواری ڕەوشی ئابووری و دارایی خەڵک ،کە هەرەشەیە بۆ سەر سەقام گیری ومانی ڕژێم.
بە لە بەرچاو گرتنی دانەڕمانی ئابووری و بازارەکانی دارایی جیهان وە دروست نەبوونی راپەرینی شە قام لە ئەمریکاو وەڵاتانی تری ڕۆژئاوا بە هۆی بێ کاری،گرانی وە هەژاری، وە هەروەها سود وەرنەگرتنی چین و رووس بە تایبەت روس لە زیاتر ڕۆچونی ئەمریکا لە شەر لە گەڵ ئێران ،بە یارمەتی دانیان بۆ ئێران لە هەموو رویەکەو، وە دەست واڵابوونی رووس بۆ ئەوەی هەم تۆڵەی خۆی لە ئەمریکاو ئەوروپای ڕۆژئاوا بکاتەوە لە سەرپاڵ پشتیان بۆ ئۆکرانیا بەوەی کە تووشی قەیرانی و وەزی کوشندەیان بکات، وە هەم دەستی واڵا بیت تا کێشەی ئۆکرانیا بەم جۆرەی کە رووسیا خۆی ئەیەوێت کۆتایی پێ بهێنێت.
مانەوەی ئێرانێکی پتەو جێگری نزیک لە رووس وەک ئێستا بۆ روسیا قەڵغانیکی بەرگریە کەخواروی روسیا ئەپارێزێ لە هەر جۆرە هێرشێک و گەمارۆیەک لە لایەن ئەمریکاوە ، چونکە ئەگەر رووسیا لە خواروش توشی شەرو کێشە بیت لە گەل ئەوکۆمارانەی کە ئیسلامین وە گروپی توندرەوی سوننەی ئیسلامیان زۆرە بە هاوکاری ڕۆژئاوا ئەتوانن هاوشێوەی ئۆرکانیای ڕۆژئاوای روسیا کێشە بۆرووسەکان دروست بکەن،کە ئەوکات بۆرووسیا سەخت ئەبیت لە دوو بەرەدا شەڕبکات،وە لەم حەلەدا ئەگەر روو بدات بە کارهێنانی چەکی ناوکی لە لایەن روسەکانەوە ئەبیتە کاریکی حەتمی،هەر بویە درەنگ یا زوو رووس وە هەتا چینیش ناچارن چالاکانە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئیران بکەن ئەگەر شەڕ بەردەوام بیت وەک لە خوارەوە لە سینارێوی دوەم باسی ئەکەین.
هە ڵبەتە بە چاوی زۆرلە شارەزایانی سەربازی، ئابووریی وە سترتیجستەکانی ڕۆژئاوا وەستانی شەڕپێیوستیەکی ستراتیجیە هەتا ئەگەرسەرکەوتن بیت بۆئێران بە شێوەیەکی ڕێژەیی،وە ئەم دەنگانەی داوای وەستانی شەڕئەکەن لە سەرهەموو ئاستێک زیاتروزیاترئەبیت لە گەڵ بەردەوامی زیاتری شەڕ.
بەڵام ئایا ئەمریکا ،ئیسرائیل وە ڕۆژئاواییەکان ئامادەن شەڕ رابگرن،وە واز لە ئامانجە ستراتیجیەکانینا بهێنن بەرامبەر ئێران وەئێران بێتە هێزی بێ رکابەری ناوچە وە ئەمریکاش شکۆی بشکێ لە هەموو دنیا رواجی نەمینێ وە لەهەر شوینیکی دنیا لێی وەدەست بێن ؟؟
۲ . دوەم ئەگەر،بەردەوامی ،فراوان بوونی وە چرکردنی شەڕ وپەلامارەکانە بە تایبەت لە لایەن ئیسرائیل وئەمریکاوە دژی ئێران تا ئامانجی کۆتایی کە رووخانی ڕژێمی ئیران و گۆرینیەتی هاوشێوەی عیراق، سوری وە لیبیا.
لەم حالەدا ئەمریکا بە ئاماجی ستراتیجی خۆی ئەگات، کە ئەبێتە دەسەلات دار بە سەرنەوت وگازی هەموو ڕۆژهەلاتی ناوەراست کە بەکاری دێنێ دژی روسیاو چین وە هەر وەلاتێکی تری نەیارلە دورو نزیک، وە ئیسرائیلیش نزیک ئەبێتەوە لە خەون و ئامانجی مێژویی وستراتیجی خۆی بۆ دروست کردنی ئیسرائیلی گەورە، واتە ئیمپراتۆری ئیسرائیل دوای نەمانی وەلاتیکی بەهیزی رکابەری شیعەی وەک ئیران،وە ئیترتەنها تورکیا ئەمیێنێ وەک وەڵاتیکی تری گەوەری سوننەی ئیسلامی رکابەر، کە ئیسرائیلیەکان وە هەندی کەسی ناو نەوەندەکانی سیاسی و سەربازی ئەمریکاش بە ئاشکرا وتویانە دوای ئێران سەرەی تورکیایە.
لە ئەگەری نەروخانی ئیران لە ماوەیەکی کورتا ،کە ئەمریکا مەزەندەی ئەکات ، لە هەمان کاتا بەردەوامی ئیسرائیل و ئەمریکا لە هێرشەکانیان بۆسەرئێران وە فروان بوونی بازنەی شەڕ بە بەشداریکردنی وەلاتانی تر وەک ناتۆوهەندێ وەلاتی عارەبی بە تایبەت وەڵاتانی نەوتی کەنداو بۆ پشتیوانی ئەمریکا ،وە هەروەها لە لایەکی ترەوە بەشداری چین، روسیا، روسیای سپی وە هەندی لایەن و وەلاتی ئیسلامی بۆ پاڵپشتی ئێران ئەوا شەڕەکە ئەبێتە شەڕیکی ،کە ئێستا ئەنجامەکەی دیارنیە رەوشی جیهان چۆن ئەبیت چی لێ دێت بە هەموو رەهە ندیکی ماددی ومعنویەوە ،بەلام بە دڵنیای لە گەڵ هەموو ئەگارەکان جهیانی دوای ۲۸ ی شوبات وەک جهیانی پێش ۲۸ شوبات نابیت.















Post Comment