سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان: 150 هه‌زار دیناره‌كه مامۆستایانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه

–
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند كه “زیادكردنی 150 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه، مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه”.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: “به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مووچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان له عێراق دابین ده‌كرێت، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، زیادكردنی 150 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه، مامۆستایان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه”.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی راشیگه‌یاند كه “سه‌ردانی لایه‌نه‌كان و سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراقمان كردووه و پشتیوانی‌یان كردووین كه له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردندا هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه”.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، له تانه‌دان له یاسای هه‌مواركراوی په‌روه‌رده (كه له 25-08-2025 په‌سه‌ندكراوه) پاشگه‌زبووه‌وه و بڕیاری جێبه‌جێكردنی دا.















Post Comment