سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: ده‌سه‌ڵاتدارن مووچه‌ی هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: ده‌سه‌ڵاتدارن مووچه‌ی هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووه‌

جار بینراوە: (1.4K)

 – 
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه دهسهڵاتدارانی ههرێم لهم ههڵبژاردنهدا سهدان ملیۆن دۆلاریان بۆ مانهوهی خۆیان خهرج كرد، كهچی 120 ملیار دینار بۆ مووچه نییه. دهشڵێت: “مووچهی هاوڵاتیانیان پشتگوێ خستووه”.

میدیای فهرمی یهكگرتووی ئیسلامی له زاری مستهفا عهبدوڵا سهرۆكی فراكسیۆنی ئهو حزبه له پهرلهمانی كوردستان بڵاویكردهوه كه “حكومهتی كاربهڕێكهر بێباك و گهندهڵه”.

مستهفا عهبدوڵا دهڵێت: “سهرهڕای ئهوهی مانگی یانزه دهستیپێكردووه، هێشتا مووچهی مانگی نۆ دابهش نهكراوه، ئهمهش نیگهرانییهكی زۆری لهناو هاوڵاتیاندا دروست كردووه”.

دهشڵێت: “حكومهتی كاربهڕێكهر زۆر خهمساردانه مامهڵه لهگهڵ پرسی مووچه دهكات و ئهوهی لای ئهوان گرنگ نییه باسی مووچه و بژێوی خهڵكه، بهڵام بهداخهوه جارێكی تریش هاوڵاتیان به دروشمه درۆینهكانیان فریو درانهوه و دهنگیان پێدانهوه”.

سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو راشیگهیاند كه “لهم ههڵبژاردنهدا، بهسهدان ملیۆن دۆلاریان له پارهی دزراوی ئهم میلهته تهخشان و پهخشان كرد بۆ مانهوهی خۆیان له دهسهڵات، دهبوایه كاری بهپهلهی ئهم دهسهڵاته بێباكه كۆكردنهوهی 120 ملیار دینار بوایه بۆ دابینكردنی مووچهی دوو مانگ و به وهفدێكی باڵاوه سهردانی بهغدایان بكردایه بۆ هێنانی ئهو بڕه پارهیه”.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 1,340 📊 Click Here