سه‌رچاوه‌یه‌ك: بكوژی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م ده‌ستگیركرا

_
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24ـی 9ـی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند له شاری به‌غدا بكوژی ئه‌كبه‌ری حاجی ڕوسته‌م ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌كه به‌ی ڕاگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو “بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌به و چه‌ند مانگێكه كێشه‌ی زه‌وی زار‌و كێشه‌ی كرێی به‌رهه‌می زه‌وییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه”.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه ده‌ستگیركراوه‌كه هه‌م ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌م مۆبایله‌كه‌ی ئه‌كبه‌ری حاجی روسته‌می له‌كاتی رووداوی كوشتنه‌كه بردووه.
ئاماژەی بەوەشدا، بكوژ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌به‌غدا فرۆشتووه و ویستوویه‌تی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بڕوات بۆ توركیا .















Post Comment