سلێمانی و کام یاد؟؟

سلێمانی و کام یاد؟؟

جار بینراوە: (1.2K)

نەمویست بۆ یادی ئەو شارەی کە بەردەوام بە برینداری ڕۆح ئەمان هێڵێتەوە هیچ بنوسم

وەلیم زۆرێک لە وتەو بۆنەکانی یادەکە ناچاری کردم بپرسم ئەرێ گەنجێک، هەرزەکارێک ،بە تەمەنێک، جگە لە قسەو پرسیار لە کفتە و یاپراخ و جلی کوردی ناپرسێت لە یادی ئەم ساڵەدا چی دەگوزەرێ لە شانۆ و هونەری سینەمای ئەم شارە چی لێهات ؟ با من بپرسم مێژوی شانۆی ئەم شارە ئەوەندەی کفتەیەک بەهای نەبو باس بکرایە کە بۆ وا بەجێ ماوە و پەردەکانی دادراونەتەوە؟ هونەری شێوەکاری و دیزاینی خشت و نەخشی سەردیوار کۆڵانە کۆنەکانی ئەم شارە هێندەی پێچانەوەی مەنجەڵێ یاپراخ ماندوبونی پێوە دیار نەبو و شایستە نەبو ئاوڕێکی لێبدرێتەوە؟

هێندە گوێمان لەڕازاندنەوەی یادی ئەم شارە بو بەم قسانە بار تەقای ئەم هەمو قسە باق و بریقە دارە ئاگامان لە مێژوی خۆمان نەما

دەبو خەڵکی ئەو شارە لەم یادەدا جوانترین و بە بەهاترین خزمەت گوزاری سەردەمیانەی پێ ببەخشرایە هەموان تەنها باسی خەڵکی شار دەکەن من تێناگەم مەبەست لە خەڵکی شار چیە و کێن ؟بە نەزەری ئێوە کێ خەڵکی شارە و پاشان بۆ ناوی خەڵکی شار دەهێنرێت لە کاتێکدا لە پشت دیوارەکان وە هەموان ناڕازین و بە گلەیین لە هەمو ئەو گۆشەو جەمسەرانەی تیایا دەژین کەچی کە بۆنەیەکی وادێت هەموان بە چەپڵەوگۆرانی هەڵدەپڕن وبە دەنگی بەرز و دڵی خۆشەوە مایکی ڕاگەیاندنەکان دەلەرزێنن و کەسیش باکی نیە لە نەبونی شانۆ و هونەری و فیستیفاڵ و نە بونی مووچە و هەمو ئەوانەی دوای ئەوەش ….. .ئەرێ حەکیمێک وەڵامی ئەم پرسیارەمان باتەوە؟

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,140 📊 Click Here