زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک ماونەتەوە

زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک ماونەتەوە

جار بینراوە: (6.1K)

سەرەڕای ئەوەی ئاوارەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان بەڵام تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆکن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی کۆچ و كۆچبەرانى عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کەمپانەی ماونەتەوە ٢٠ کەمپەن کە پێنج کەمپيان لە هەولێرن و ١٥ کەمپیان لە دهۆکن و بە گشتی ٢١ هەزار خێزانی تێدایە.

وتيشى، دۆسیەی ئاوارەکان هەنگاوێكی زۆری بڕیوە و تەنها چەند قۆناغێکی کەمی ماوە، بەڵام کەمی بودجە هۆکاری بوو بۆ خاوکردنەوەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكان.

روونیشیكردەوە، پاڵپشتی دارایی خاڵێكی یە لەم بابەتەدا بەتایبەتی دوای ئەوەی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک تەرخانکرا کە کەمپەکە بەجێدەهێڵێت، بەڵام راگرتنی تەمویل کاریگەری نەرێنی لەسەر گەڕانەوەی خێزانەکان هەبوو.

بابەتى تر

👤
Live: 162 Today: 1,338 📊 Click Here