رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی وێستگەکانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، (لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی ڕۆژی 27-12-2025 تا 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ 28-12-2025) ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکان، لە زۆربەی ناوچەکان بارانی باش باریوە و زۆرترین ڕێژەش لە پارێزگای سلێمانی لە شارۆچکەی یاخسەمەر تۆمار کراوە کە 132 ملیمەتر بووە.
رێژەی بارانبارین لە پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
پارێزگای سلێمانی:
– یاخسەمەر: 132 ملم
– سەید سادق: 115 ملم
– چوارتا: 109.5 ملم
– قەڵادزێ: 94.5 ملم
– چوارقوڕنە: 83.3 ملم
– بازیان: 72.4 ملم
– سەنگاو: 66.6 ملم
– چەمچەماڵ: 60.6 ملم
– قەرەداغ: 53.8 ملم
– هەڵشۆ: 48.6 ملم
– قەرەهەنجیر: 38.8 ملم
– سلێمانی (ناوەندی پارێزگا): 38.6 ملم
– تەق تەق: 36 ملم
– دەربەندیخان: 9 ملم
– سپی سەنگ: 3.8 ملم
– لە وێستگەکانی دوکان، ماوەت و پێنجوێن هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای دهۆک:
– دینارتە: 120.5 ملم
– بجیل: 83.3 ملم
– چەمانکێ: 76 ملم
– زاویتە: 76 ملم
– شێلادزێ: 68.5 ملم
– باتیفا: 56 ملم
– دێرەلوک: 55 ملم
– سەرسەنگ: 50 ملم
– مانگێش: 40 ملم
– قەسرۆک: 37 ملم
– ئامێدی: 35 ملم
– زاخۆ: 33.1 ملم
– باعەدرێ: 33 ملم
– گردەسێن: 32 ملم
– دهۆک (ناوەندی پارێزگا): 28.8 ملم
– شێخان: 20 ملم
– بەردەڕەش: 15.5 ملم
– سیمێل: 9.3 ملم
پارێزگای هەولێر:
– مێرگەسۆر: 124 ملم
– نازەنین: 107.1 ملم
– شەقڵاوە: 100 ملم
– بارزان: 82 ملم
– خەلیفان: 82 ملم
– هەولێر (ناوەندی پارێزگا): 70.8 ملم
– ڕواندز: 66.2 ملم
– هیران: 63 ملم
– چۆمان: 62.1 ملم
– پیرمام: 52 ملم
– سۆران: 45.4 ملم
– بەنداوی گۆمەسپان: 41.4 ملم
– بەنداوی دۆستی: 41.4 ملم
– سیدەکان: 40.5 ملم
– شەمامک: 32.1 ملم
– خەبات: 16.8 ملم
– حاجی ئۆمەران: 1.2 ملم
– لە وێستگەکانی کۆیە و دیبەگە هیچ بارانبارینێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای کەرکووک:
– تەکیەی جەباری: 50 ملم
– شوان: 36.3 ملم
– کفری: 8.6 ملم
– مەیدان: 3.6 ملم
– کەلار: 1.6 ملم
– خانەقین: 1.2 ملم
– لە ناوەندی کەرکوک و خورماتوو هیچ بارانێک نەباریوە.
پارێزگای هەڵەبجە:
– تەوێڵە: 15.5 ملم
– بیارە: 15 ملم
– سیروان: 6.2 ملم
– هەڵەبجە (ناوەندی پارێزگا): 6 ملم
– خورماڵ: 3.6 ملم















Post Comment