رێكخراوی ستۆپ: ماوه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، ریكۆردی دواكه‌وتنی كابینه‌كانی پێش خۆی شكاندووه‌

رێكخراوی ستۆپ: ماوه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، ریكۆردی دواكه‌وتنی كابینه‌كانی پێش خۆی شكاندووه‌

جار بینراوە: (1.6K)

_

رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پهرهپێدان له بهدواداچونێكیدا بۆ پرسی دواكهوتنی پێكهێنانی كابینهی دهیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، چهند زانیاریهك دهخاته ڕوو؛ و تێیدا دەڵێت، بهپێی یهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان پێویست بوو لهسهرهتای ئهمساڵ له پهرلهمانی كوردستان متمانه وهربگرێت، بهڵام بههۆی پێكنههاتنی  لایهنه سهرهكیهكانی پهرلهمان، پرۆسهكه به رێككاره پهیڕهویهكانی خۆیدا تێنهپهڕێوه، لهكاتێكدا 11 مانگ بهسهر ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان تێپهڕیوه.

ئهم ه دهریخستووه كه خێراترین پێكهێنانی كابینهی یهكهمی حكومهتی ههرێم کابینەی یەکەم بووە كه لهماوهی كهمتر له سێ مانگ پێكهاتووه، له ههمووشیان دواكهوتوو تر پێكهێنانی كابینهی دهیهمه كه تا ئێستا پێكنههێنراوه، بهجۆرێك دواكهوتنهكه تا ئێستا سێ بهقهدهر پێكهێنانی كابینهی یهكهمه، ئهم دواكهوتنه لێكهوتهی زۆری له پهكخستن و لاوازكردنی رۆڵی دامهزراوهكانی چاودێری و پرسی شهفافییهت ههیه، كه لهم ه ڕوون كراوهتهوه.

لهكۆتاییشدا كۆمهڵێك راسپارده بۆ خێراكردنی ههنگاوهكان بۆ پێكهێنانی حكومهت و جێبهجێكردنی بنهما یاسایی و پهیرهویهكان خراونهته ڕِوو، به ئامانجی ئهوهی پێكهێنانی كابینهی دهیهم زیاتر دوانهكهوێت، جارێكی رۆح بهبهر دامهزراوه شهرعیهكان بكرێتهوه.

رێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پهرهپێدان، رێكخراوێكی سهربهخۆی قازانج نهویسته، به فهرمی له فهرمانگهی رێكخراوه ناحكومیهكان، له حكومهتی فیدراڵی و حكومهتی ههرێم تۆماركراوه، لهچوارچێوهی پرۆژهی (بههێزكردنی لێپرسینهوه و سهروهری یاسا له ههرێمی كوردستان) بههاوكاری دامهزراوهی NED ئهمریكی، چاودێری كاروبارهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و دامهزراوه فهرمیهكانی دیكه بۆ پهرهپێدانی حكومڕانی باش و شهفافییهت و ڕووبهڕووبونهوهی گهندهڵی كاردهكات.

دهقی هكه به زمانی كوردی بخوێنهوه:

https://drive.google.com/file/d/1qzAM1SJUu0AZWobfpFYDP8z7xg6oKAC6/view 

بابەتى تر

👤
Live: 176 Today: 941 📊 Click Here