روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران و رۆژنامەنووسان

-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی نووسراوێک کە دوای کردووە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب دەتوانن بێنە وەزارەتی پەروەردە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ڕۆژنامەنوسان پرسیار دەکەن ئایا وەزارەتی پەروەردە داوای کردوە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بێنە وەزارەتی پەروەردە، بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی رووندەکەینەوە داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە ( 18970) لە رێککەوتی 26ی ئابی 2025، ئەوەبووە کە وەزارەتە (مەدەنییەکان)، ئەگەر وەزارەتەکەی رەزامەند بوو کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوون دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو داواکارییەی وەزارەتمان تەنها وەزارەتە مەدەنییەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان”.















Post Comment