راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی‌ بڵاوكرایه‌وه‌

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی‌ بڵاوكرایه‌وه‌

جار بینراوە: (1.5K)


بارهگای بارزانی رایگهیاند كه سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهێنانی حكومهتی تازهی ههرێمیان تاووتوێ كرد.

بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه رۆژی شهممه 27ی ئهیلوولی 2025 مهسعود بارزانی له سهڵاحهددین پێشوازی له بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتی نشتیمانیی كوردستان كرد.

بارهگای بارزانی دهڵێت: “له دیدارهكهدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچهكه و پڕۆسهی سیاسیی ههرێمی كوردستان  و پێكهێنانی حكوومهتی تازهی ههرێم تاوتوێ كرا”.

مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی له پهراوێزی سهردانێكیدا بۆ پاریس، رایگهیاندبوو كه دوای گهڕانهوهی بۆ كوردستان دهستپێشخهری دهبێت بۆ كۆكردنهوهی لایهنهكان و پێكهێنانی كابینهی دهیهمی حكومهت.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,001 📊 Click Here