راوێژكارێكی خامنه‌یی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه

–
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه به ڕێنوێنی خامنه‌یی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و پشتیوانیكردنه له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌دایه كه وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
راوێژكاره‌كه‌ی خامنه‌یی ده‌ڵێت: “حزبوڵا یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه و زیادبونی فشاره سیاسی و میدیاییه‌كان بۆ داماڵینی چه‌ك له چوارچێوه‌یه‌كی پرۆژه‌یه‌كی فراوانتردا دێت، كه ئامانجی لاوازكردنی تواناكانی به‌رگریی لوبنان و سه‌پاندنی هاوكێشه‌كانی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیله له ناوچه‌كه‌دا”.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حزبوڵا راشیگه‌یاند كه “داواكارییه‌كان بۆ داماڵینی چه‌كی به‌ره‌ی موقاوه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل و نه‌بوونی هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری لوبنان”.















Post Comment