د. دلاوەر عەلائەدین: دیداری مێری پێشنیازی سیاسی بۆ دەسەڵاتداران دەبێت

د. دلاوەر عەلائەدین: دیداری مێری پێشنیازی سیاسی بۆ دەسەڵاتداران دەبێت

جار بینراوە: (1.0K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025، دیداری ساڵانەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە شاری هەولێر دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، لە دیدارەکەدا دەیان دیپلۆماتکار، ئەکادیمی و بڕیاربەدەستی باڵا لە عێراق، هەرێمی کوردستان و جیهانەوە بەشداری دەکەن.

بڕیارە لە دیداری مێری گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، “رێگەنادەین دیداری مێری بۆ بانگەشی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەکاربهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن داهاتوویەکی باشتر بونیادبنێن”.

د. دلاوەر وتی، “ململانێییەکی وێرانکەر و بێ ئەنجام ناوچەکەی گرتووەتەوە، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان چاویان لە چارەسەرێکی هەمیشەییە بۆ کێشەکان”.

وتیشی، “دانیشتووانی شنگال داوای چاککردنی ژێرخانی ناوچەکەیان دەکەن، هەروەها شنگالییەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دیداری مێری پێشنیازی سیاسی بۆ دەسەڵاتداران دەبێت”.

پانێڵەکانی دیداری مێری لەبارەی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی و ئایندەی سوریا و ناوچەکە دەبێت، هەروەها لە دیدارەکە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر پانێڵیان دەبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 742 📊 Click Here