دەوڵەت و خێل

دەوڵەت و خێل

جار بینراوە: (1.7K)

خێل دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی گرنگی سەردەمی خۆیەتی، بەڵام دەوڵەت دامەزراوەیەکی سیاسی و کارگێڕی و کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەیە.

جیاوازیەکانی نێوان ئەو دوو پێکهاتەیە زۆرن، بەڵام بە کورتی دەڵێم دەوڵەت کۆکەرەوەی خێل و تاکەکانی کۆمەڵە لە ژێر سایەی یەك ئاڵا و یەك سیستەمی بەڕێوەبەردن.

کاتێك دەوڵەت دەبێتە دەوڵەتی هاووڵاتی کەس بۆ بەرگری لێکردنی و پاراستنی مافەکانی پێویستی بە دامەزراوەی خێل نامینێ.

ئێستا دیاردەی گەڕانەوە بۆ ئەو دامەزراوەیە واتە خێل و خێل گەرایی لە پەرەسەندنە.

ئایا ئەوە بۆچی؟

ئەگەر ئەو پرسیار لە دەسەڵاتداران بکەی رەنگە پەنجەی تومەت بۆ دەستی دەرەکی درێژ بکەن!

لە کاتێکدا تەنیا دەسەڵاتی وڵات لێی بەرپرسیارە.

ئەم دیاردەیە بۆچی سەرهەڵدەدا؟

چونکە:

– دەسەڵات دەوڵەتداری ناکات و حکومەت هەر بە ناو حکومەتە، بەڵکو لە راستیدا تەنیا دەسەڵاتە.

– ⁠کاتێك دەسەڵات بەشێوەی خێل وڵات بەرێوەببات، ئەوا خێلەکانی تریش خۆیان کۆ دەکەنەوە و چاو لە خێلی دەسەڵات دەکەن.

– ⁠کاتێک ئۆپۆزیسیونی سیاسی نەتوانێ ببێتە فشار یان جێگرەوە.

لەبەر ئەو هۆکارانە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی بە ئاراستەیەکدا دەچێ، کە دەسەڵات پێی وایە سەردەمەکەی بەسەرچووە یان ناتوانێ گۆڕانکاری بکات.

کەواتە دەبێ دەسەڵات خۆی بگۆڕێ، چاکسازی بکات، دان بەکەمووکوڕیەکان و گەندەڵیەکاندا بنێ، دەنا بە هەرشێوەیەك بێ دەسەڵات دەگۆڕدرێ.

بابەتى تر

👤
Live: 23 Today: 1,688 📊 Click Here