دەزگای ئاسایش: هەتا ئێستا هیچ چەکدارێکی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی ئازاد نەکراوە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 150 پاسەوان و چەکداری هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و تاوەکو ئەمڕۆ کەسیان ئازاد نەکراوە.
 ئەمڕۆ هەینی عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “تاوەکو ئەمڕۆ هیچ یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکراوە، ئەوە پێویستی بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەبێت”.
 بە وتەی عەقید سەلام، “لە رۆژانی رابردوو ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان لە زینداندا سەردانیان کردوون؛ و لە رۆژانی داهاتووشدا سەردان بەردەوام دەبێت بۆ بەشێکی دیکەی دەستگیرکراوان”.
 بەرەبەیانی 22ـی ئاب شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکەی لالەزار روویدا، هەتا ئێستا بە فەرمی کوژرانی پێنج کەس راگەیەندراوە؛ 3 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دوو ئەندامی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی.
  
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment