دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە 48 کاتژمێری ڕابردوو 13 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە 48 کاتژمێری ڕابردوو 13 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە

جار بینراوە: (7)

-

ئەمشەو شەممە 4ی نیسانی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە بێت، رۆژی هەینی 3ی نیسانی 2026، یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 3:45 خولەکی دوانیوەڕۆ و 7 هێرشی درۆنی لەنێوان کاتژمێر 6 بۆ 7ی ئێوارە کراوەتە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی شەممە 4ی نیسانی 2026 بە 2 درۆن کاتژمێر 2:58 و 3:23 خولەکی بەیانی ڕۆژی شەممە هێرشکرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی (70) و بە 2 درۆن کاتژمێر 7:15 و 7:20 خولەکی ئێوارە هێرشکرایە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران و بە یەک درۆن کاتژمێر 8:39 خولەکی شەو گوندی شێخ وەیساوای نزیک شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، هیچ زيانێکی گيانى لەدەرئەنجامی هێرشەکان نەبووە.

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 1,666 📊 Click Here